سەردێڕ:

ئەردۆغان چۆن ویستی کلیچدار ئۆغلۆ لە کاندیدی سەرۆکایەتی دووربخاتەوە؟

PM:06:52:13/05/2023

9040 جار خوێندراوەتەوە

سیاسەتمەدارێکی تورکیا رایگەیاندووە، دوو هەفتە بەر لە وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەردۆغان لەرێگەی دەستگیکردنی چەند کوردێکەوە هەوڵیداوە تەڵە بۆ کڵیچدار ئۆغلۆ بنێتەوەو بەپەیوەندیکردن بە پەکەکە تۆمەتباریبکات.


جەگیز کاندار سیاسەتمەداری تورکی بەرۆژنامەی نیولاینزی راگەیاندووە، پێشتر کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵیداوە کە کورد بە شێوەی تیرۆرست وێنا نەکرێت، بەڵام هیچ وتەیەک نەبوو سەبارەت بەو ١٥٠ کوردەی دوو هەفتە پێش هەڵبژاردنەکان دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشداوە، پەیوەندی بە یاوەرەکانی کلیچدار ئۆغلۆوە کردووە بۆ ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت لەسەر دەستگیکردنی ئەو کوردانە، بەڵام ئەوان وتیان ئەوە تەڵەیەکی ئەردۆغانە و ئەو کەسانەی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە پەکەکەوە دەستگیر کردووە.

بۆیە ئەگەر کڵیچدار ئۆغلۆ کاردانەوەی هەبێت لەسەر دەستگیرکردنیان ئەوا ئەردۆغان جەهەپە بە پەیوەندیدار بە پەکەکە و تیرۆرست تۆمەتبار دەکات، وە راستیش دەکەن چونکە بە راستی ئەوە تەڵە بووە.

وتیشی، "ئەردۆغان دەزانێت ئەگەر کلیچدار ئۆغلۆ کاردانەوەی نەبێت ئەوا کوردەکان بێ ئومێد دەبن ، ئەگەر کاردانەوەشی هەبێت بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە تۆمەتباری دەکات".

کاتێک لە بارەی برایەتی نێوان کورد و کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ پرسیاری لێکرا جەنگیز کاندار ئەوەیخستەڕوو، "هێشتا نەگەشتووە بەوەرزی باسکردنی ئەو پرسە، چونکە کتێبی کورد دوورودرێژە و تەنها بەرگەکەیمان خوێندووەتەوە".

ئەمانەش پاش ئەوە دێن، لە ٦ی مانگی ئازاری ئەمساڵدا جەهەپە کەمال کلیچدار ئۆغلۆی وەکو کاندیدی خۆی دەستنیشان کرد، لە سەرەتای ئەنجامدانی راپرسییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، کەمال کلیچدار ئۆغلۆ وەکو رکابەرێکی بەهێزی ئەردۆغان و شوێنگرەوەی دەرکەوت.

کڵیچدار ئۆغلۆ لەساڵی ٢٠٠٢دا وەک ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی گەلی کۆماری تورکیا 'جەهەپە' هەڵبژێردرا بەپەرلەمانتاری تورکیا لەوکاتەدا ئەردۆغان لەهەڵبژاردندا سەرکەوت و گەیشتە دەسەڵات، هەروەها لەساڵی ٢٠٠٧دا جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوەو وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان دەستنیشانکرا کە لەوکاتەدا دەنیز بایکاڵ سەرۆکایەتی پارتی جەهەپەی دەکرد.

دوایئەوەی بایکاڵ دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، کەمال کڵیچدار ئۆغڵو لە کۆنگرەی ئایاری ۲۰۱۰ بۆ سەرۆکی پارتی جەهەپە بەبێ هیچ رکابەرێک هەڵبژێردراو بوو بە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا.












گەلەری