سەردێڕ:

حکومەتی عێراق کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە جوتیاران دروستدەکات

PM:11:57:11/05/2023

2464 جار خوێندراوەتەوە

وەزارتی کشتوکاڵی عێراق کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە جوتیاران و وەبەرهێنەرانی کشتوکاڵی دروست دەکات بە ئامانجی چاودێرکردنی چالاکییەکانیان و هەبوونی زانیاری لە بارەیانەوە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت.


ئەیاد بەولانی بەڕێوەبەری پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی بە ئاژاسنی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە جوتیار و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی یەکێکە لە خاڵەکانی کارنامەی حکومی و بەنامەی وزاری ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە پڕۆژە یاسای بودجەش وەک یەکێک لە پرۆگرامە چاکسازییەکان دەنگی لەسەر دراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کارتی ئەلیکتۆنی تایبەت بە جوتیاران هەموو زانیارییەکانی پەیوەست بە جوتیار و وەبەرهێنەری کشتوکاڵ لە خۆدەگرێت، جیاوازی لەوەدا نییە جۆری پڕۆژە کشتوکاڵییەکەی یان سروشتی بەرهەمەکەی چییە.

ئەوەشی خستەڕوو، رێرەوی کارتە ئەلیکترۆنییەکە بە دوو ئاڕاستەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە هەموو جوتیارەکان بنکەیەیەکی زانیاری تەواوکراوی هەبێت و ئاراستەی دووەمیان بریتییە لەوەی کارتێکی دارایی هەبێت و هەمووئەو پابەندە داراییانەی کە لە نێوان ئەو و لایەنە پەیوەندیدارەکان روودەدات هەبێت، جا ئەگەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ بێت یان دەرەوەی وەزارەت.

ئەیاد بەولانی باسی لەوەشکرد، ئامانجەکانی کارتی ئەلیکترۆنی جوتیاران هەمە جۆرە، گرنگترینیان چاودێریکردنی چالاکی ئامڕازە پشتیوانییەکانی جوتیار و وەبەرهێنەرە.

دەشڵێت، پڕۆژەکە لە ماوەی دوو ساڵدا لە ١٥ پارێزگا جێبەجێدەکرێت و لە ساڵی یەکەملە حەوت پارێزگا و دواتر لە هەشت پارێزگای دیکە.













گەلەری