سیاسەتمەدارێکی کورد لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، کورد لە نێوان خراپ و خراپتردا خراپی هەڵبژاردووە. دەشڵێت، "پێشبینیدەکات بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن".
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "کوردەکان دوو بژارده‌یان هه‌یه، به‌ڕاستی هیچیان زۆر باش نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشایان بكه‌ین، کڵیچدار ئۆغڵو چاكتره له ئه‌ردۆغان یان بڵێین ئه‌ردۆغان له‌وان خراپتره".
دەشڵێت، له‌به‌رئه‌وه به‌وشێوه‌یه بڕیاریانداوه پشتیوانی لە کڵیچدار
ئۆغڵو بکەن، چونكه ئه‌گه‌ر هەده‌پە به‌ته‌نها خۆی كاندید بكات ده‌رناچێت.
لەبارەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانەوە، مەحمود عوسمان دەڵێت، ئەگەر
ئەدۆغان هەڵبژێردرێتەوە، چونكه ئه‌ردۆغان چه‌ندین ساڵه حوكم ده‌كات سیاسه‌تی هه‌ر
خراپ بووه و شه‌ڕخواز بووه پشتگیری له‌وه كردووه كه كێشه‌ی كورد به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر
بكرێت، هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری كردبێت له كورد به تیرۆریستی داناوه، سیاسه‌تی تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه به‌رامبەر بە كورد له‌م دیو سنور و له‌و دیو سنور. بۆیە
دووبارە هەڵبژاردنەوەی باش نابێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کورد پشتگیری لە کڵیچدارئۆغڵو دەکات بە ئومێدی ئه‌وه‌ی
شه‌ڕ نه‌بێت.
دەشڵێت، کەمال کڵیچدار ئۆغڵو و ئەوان دەڵێن "شەڕ ناکەین" بەڵکو
لە پەرلەمان "کێشەی کورد چارەسەر دەکەین".
باسی لەوەشکردووە، هه‌ر ئه‌م قسه‌یه خۆی گۆڕینێكه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان
كه كورد هه‌مووی به تیرۆریست ده‌زانێت و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر شه‌ڕكردن و له هیچ
كه‌س رازی نییه، نه له سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان و نه له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان
كه هه‌موویان به یاسای توركیا هه‌ڵبژێردراون. رازی نییه لێیان و په‌یوه‌ندی
خراپه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و له‌گه‌ڵ باشور شه‌ڕ ده‌كات. واته ئه‌م سیاسه‌ته زیانی
زۆری بۆ كورد و بۆ توركیاش هه‌بووه.
مەحمود عوسمان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئەم مانگەوە ئاماژەی بەوەداوە،
هەڵبژاردنەکان بۆ تورکیا گرنگە و هۆشداری دا لەوەی بەردەوامی دەسەڵاتی حزبەکەی ئەردۆغان
لە بەرژەوەندی كورد نییه، چونكه سیاسه‌تیان خراپ بووه و هه‌میشه شه‌ڕخواز بوون
به كورد و ره‌گه‌زپه‌رست بوون.
هەروەها، بە بڕوای مەحمود عوسمان، سەرکەوتنی کڵیچدارئۆغلو لە هەمانکاتدا
ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە یەکێکە لە رێبەرە سیاسیە زیندانیکراوەکانی
کوردی تورکیا، زیاتر دەکات.
دەشڵێت، "ده‌مێكه خۆی کەمال کڵیچدارئۆغڵو وتویه‌تی دەمیرتاش بێ یاسایی
ماوه‌ته‌وه لەزیندان، به‌ڵام بۆ ئازاد كردنی عه‌بدوڵا ئۆجەلان دڵنیا نیم."
مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ
دوورنیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەکوردستانی عێراق و سوریا بوەستن.
باسی لەوەشکردووە، دەرچوونی کاندیدەکەی ئۆپۆزسیۆن بەمانای چارەسەری کێشەکانی
کورد نایەت، چونکە ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌دا ده‌وترێت مه‌رج نییه هه‌مووی واده‌ربچێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌ردۆغان هه‌ر دان بەوەدا نانێت كه هه‌رێمی
كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سیاسیه، وه هه‌میشه‌ش ده‌ڵێت كێشه‌ی كورد نییه له توركیا
و هه‌میشه‌ش ده‌ڵێت، "ئێمه نامانه‌وێت له باكوری سوریادا قه‌واره‌یه‌کی وه‌كو
باكوری عێراق دروست ببێت".
دەشڵێت، "ئه‌ردۆغان دۆستی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام هه‌رێمی
كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه له بابەتی نه‌وت و بازرگانی و زۆر
شت‌دا له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان حسابی بۆ كراوه."
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١٤ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی
تورکیا بەڕێوەبچێت و ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزارو ٩٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیەو لەو
ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزارو ٦٧١ دەنگدەر لەدەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیەو
لەکۆی گشتی دەنگدەرانیش پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دەنگدەری نوێ بەشداریدەکەن کە یەکەمجارە
دەنگدەدەن.
لەتورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ پێویستە کاندید زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگی
دەنگدەران بەدەستبهێنێت و بۆ دەرچوونی پارتەکانیش سیستمی "هۆندت" پەیڕەو
دەکرێت کە تیایدا پێویستە هەر پارتێک بەربەستی ٧٪ تێپەڕێنێت تاکو بتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە.