سەردێڕ:

دادگای عێراق پەرلەمانتارێک ناچار دەکات بە گێڕانەوەی ئەو موچانەی وەریگرتووە

مشعان جبوری پەرلەمانتارى پێشوى پەرلەمانى عێراق
PM:03:25:11/05/2023

3164 جار خوێندراوەتەوە

دادگای عێراق مشعان جبوری ناچار دەکات بە گێڕانەوەی بڕی ١.٥ ملیار دینار کە لەبەرامبەر ئەو مووچەیەی وەریگرتبوو پێش هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ناوبراو لە پەرلەمان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی بەغدا-کەرخ، ئەنجوومەنی نوێنەران مافی خۆیەتی داوا لە جبوری بکات بۆ ئەو مووچەو دەرماڵانەی پێش هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی وەریگرتبوو لەئەنجومەنی نوێنەران.

لایخۆشییەوە، ئەو ئەندام پەرلەمانە سکاڵای یاسایی لەسەر موحەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردبوو و کە بەرپرسیار نییە بەرامبەر بە پەرلەمان و گێڕانەوەی ئەو بڕە پارەیەو لە وەڵامدا دادگا رایگەیاند، سکاڵاکەی جبوری پشتگیری یاسایی نییە و رەتدەکرێتەوە.

مشعان جبوری تەمەن ٦٨ ساڵ، لەپارێزگای موسڵ لەدایکبووەو لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی سوکایەتیکردن بە کورد، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاندیدبوون دوریخستەوەو دواتر بەبڕیارێکی دادگا گەڕێندرایەوە بۆ هەڵبژاردنەکان.

لەخولی پێنجەمی پەرلەماندا، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەندامییەتی مشعان جبووری هەڵوەشاندەوە بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەکانی.













گەلەری