سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

AM:08:07:04/05/2023

4396 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتا جیهانیەکانی بازاڕی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩١ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلاری لە نرخەکەی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلاری لە نرخەکەی لەدەستداوە.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بە گوێرەی ئاژانسی بلومێرگ، سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەسماڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهانی.













گەلەری