وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمەو دوا بۆ فرۆشتنی بەنزین لە وێستگەکاندا پشت بە بەکارهێنانی ڤیزا کارت دەبەسترێت.
ئەمڕۆ شەممە، حامید یونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەزارەتەکەیان کاردەکات بۆ پشتبەستن بە بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی لەسەرجەم کەرتەکانی نەوتدا لەنێویشیاندا کەرتی دابەشکردن و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان.
جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی بەکارهێنانی ئەم شێوازە نوێیە ئاستی دابینکردنی
بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەست دەخات، سەرەڕای ئەوەی قەبارەی گەندەڵی تێداکردن
و بە فیڕۆدان کەمدەکاتەوە.
لەلایەن خۆیەوە، حسێن تاڵب بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە
نەوتییەکان رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان لە رێگەی فەرمانگە هونەری و ئەندازییەکان و میلاکی
کۆمپانیاکەیانەوە بەڕێژەی ٨٥٪ پلان و بەرنامەی شیاندنی بۆ بەنزینخانە حکومییەکان تەواو
کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی نەوت و بەنزین لە رووی
بیناسازییەوە گرنگییان داوە بە شێوەی ئەندازەیی نوێ و لایەنی هونەری و جوانی و
شارستانییان تێدا رەچاوکردووە.
کـ ، ئـ