سەردێڕ:

سودانی: عێراق دەکەینە بازاڕێکی وەبەرهێن

AM:10:57:03/05/2023

3140 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق دەکەنە بازاڕێکی وەبەرهێنان و دەشڵێت، "دابینکردنی گەرەنتی و ئاسانکاری بۆ کەرتی تایبەت لە پێشینەی کارەکانی حکومەتەکەیەتی."


محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاسانکاری بۆ کەرتی تایبەت دەکات، هەتا بتوانێت بێکاری کەم بکاتەوە و عێراق بەدوور بگرێت لەوەی ببێتە بازاڕێک بۆ بەکاربردن."

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای وەبەرهێنان و هەموارکردنەوەکانی یەکێکە لە باشترین شێوازی یاسا لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکەدا.

وتیشی، حکومەت کاردەکات لەسەر رەخساندنی هەموو گەرەنتیی و ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق توانای بەرهەمهێنانی پیشەسازی نیشتیمانی هەیە کە بەراورد بکرێت بەو پیشەسازییەی لە وڵاتانی عەرەبیدا بوونی هەیە و وەبەرهێنان لەو بوارەدا دەکات.














گەلەری