سەردێڕ:

بۆ هەموارکردنەوەی مووچە لە بەغدا خۆپیشاندانە

PM:12:58:01/05/2023

3312 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ وەک داواکاریەک بۆ هەموارکردنی خشتەی موچەکانیان سەدان فەرمانبەری عێراقی لەگۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا و شاری بەسرە گردبوونەوە .


بەیانی ئەمڕۆ یەکی ئایار سەدان فەرمانبەر لە گۆرەپانی تەحریر خۆپیشاندانیان کرد و داوای هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی پێدانی موچەیان کرد.

 فەرمانبەران داوادەکەن پێش تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێوەرەکانی پێدانی مووچە هەموار بکرێتەوە.

حکومەتی عێراق کەسەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە بۆ رێککردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران و هاوتاکردنەوەی بەڵام پێدەچێت پەسەندکردنی بکەوێتە دوای پرۆژە یاسای بودجە.

بەوتەی پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لە بەغدا و بەسرە خۆپیشاندەران داوادەکەن پێوەرەکانی سیستمی پێدانی موچە بە فەرمانبەران هەمواربکرێتەوە و جیاوازییەکانی نێوان فەرمانبەران لە ڕووی بڕی موچە لە وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکە کەمبکرێتەوە و هاوتای یەکتر بکرێن.

بەوتەی پەیامنێری ئێن ئاڕتی کەژمارەیەک لەخۆپیشاندەرانی دواندووە، خۆپیشاندەران داوا دەکەن:"پێوەرەکانی پێدانی مووچە بگۆڕدرێت چونکە لە ئێستادا دادپەروەری تێدا نییە و جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان وەزارەتێک و وەزارەتێکی دیکەدا".

ئەمە لەکاتێکدایە عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی ٢١ی نیسانی ئەمساڵ رایگەیاند، حکومەت گفتوگۆ لەسەر خشتەی مووچەی فەرمانبەران دەکات، دەستکاریی مووچەی ئەوانە دەکرێت کە مووچەکانیان کەمە و کەمترین مووچەی بنەڕەتی دەبێتە ٤٢٥ هەزار دینار.

ئێستا کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی عێراق 170 هەزار دینارە. سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی، لیژنەی دارایی چاوەڕێی حکومەت دەکات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکات بۆئەوەی پەسندی بکات، زۆربەی فەرمانبەرانیش چاوەڕێی ئەو خشتە نوێیە دەکەن، بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران یەکبخرێت.

حەمید غزی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشتر بە ئاژانسی فەرمی عێراق (واع)ی راگەیاندبوو، لیژنەیەک پێکهێندراوە لە وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی، بە مەبەستی ئامادەکردنی خشتەی نوێی مووچە، پێشنیازەکانی خشتەی مووچە رەوانەی لیژنەکە دەکرێت.


 













گەلەری