سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی لە سوریاوە گەڕێنراونەتەوە هەرێم

AM:11:54:11/09/2021

7160 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی لە سوریاوە لەلایەن دەزگاکەوە گەڕێنراونەتەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی رۆڵەکانتان.


ئەمڕۆ شەممە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری بۆ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتی سوریاوە لەلایەن دەزگای لوتکەوە گەڕێندرانەوە، تکایە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی رۆڵەکانتان.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ماوەی ۱٠ رۆژە ٥۷ کۆچبەری کورد کە لە رێگای کۆچی نایاساییەوە گەیشتبوونە خاکی تورکیا و پاش ئەوەی خۆیان بە سوری لە قەڵەمدابوو، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە رادەستی بەرەی نوسرە کرابوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەزگای لوتکە لە ۳۱ى ئابەوە سەرقاڵی کاروبارەکان بووە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان، ئەمڕۆ بە هاوکاری دەزگای لوتکە ٥٤ کۆچبەر گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

 


کـ ، ئـ













گەلەری