سەردێڕ:

فەرماندەی هێزەکانی دانیمارک بۆ ئێن ئاڕ تی: لە عێراق دەمێنیینەوە

PM:11:33:25/04/2023

1692 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی بەرگری دانیمارک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش دەکشێنەوە، بەڵام پلانیان وایە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆ لە عێراقدا بمێننەوە.


ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تیمێکی سەربازی دانیمارک بەشدارییان لە چاودێری بواری ئاسمانی و کارگێری ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دژی چەکدارانی داعش کردووە لە عێراق و سوریا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢١ تیمە دانیمارکییەکە لە بنکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ بنکەی "شاو"ی ئاسمانی لە ویلایەتی ساوس کارۆلینا گواسترانەوە و لەوێ ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق و سوریایان پێبەخشراوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە دانیماریکیەکە لە بنکەی "شاو"ی ئاسمانی لە ئەمریکا کشێنراونەتەوە و کۆتا ئەرکیان لە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامداوە، بەڵام چەند سەربازێکی دانیمارکی لە هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش ماونەتەوە و بە هەماهەنگی ناتۆ لە عێراقیش دەمێننەوە.













گەلەری