سەردێڕ:

دانیمارک: سەرجەم هێزەکانمان لە عێراق کشاندەوە

PM:07:30:23/04/2023

1980 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری دانیمارک رایگەیاند، سەرجەم هێزەکانی لە عێراق و سوریا کشاندووەتەوە کە بەشدارییان لە پرۆسەکانی دژی گروپی چەکداری داعش کردووە.


وەزارەتی بەرگری دانیمارک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فەرماندەی سەربازی بڕیاریداوە بە کشاندنەوەی سەرجەم هێزەکانیان لە عێراق و سوریا و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکەش بەهۆکاری ئەوەبووە کە ژمارەی چەکدارەکانی رێکخراوی داعش کەمییان کردووە ئەمەش بەشێوەیەکە کە هیچ پێویستناکات بەردەوامبن لە هاوکاری کردنی سوپای عێراق.

دەشڵێت، "هەروەها لە وڵاتەکەماندا پێویستیمان بە سوپاکەمان هەیە".

لەلایەن خۆیەوە، بیجارک لۆمبۆرگ سەرۆکی یەکەی بەرگری ئاسمانی دانیمارک لە بەشی چاودێریکردنی ئاسمانی ئاماژەی بەوەدا، لەو باوەڕەدان رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان کە لەلایەن دراوسێاکانیانەوە لەسەریانە بۆ ئەوان گرنگترە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، رێکخراوی ناتۆ بەهۆی جەنگی روسیا – ئۆکرانیاوە پێداچوونەوە بە سیاسەتی جەنگ و بەرگریدا دەکات.

دانیمارک لە مانگی تەمموزی ٢٠١٤ەوە بووەتە ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" و لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپی چەکداری داعش ٣٠٠ سەرباز و راوێژکاری رەوانەی عێراق و سوریا کرد.












گەلەری