سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: ئاسایشی خۆراکی ئەمساڵ گەرەنتی کراوە

PM:11:28:22/04/2023

1544 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی رایگەیاند، هەڵمەتەکانی دروێنەی گەنم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاسایشی خۆراکی ئەمساڵ گرەنتیکراوە. دەشڵێت، "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەرامبەر هەر تەنێک گەنم ٨٥٠ هەزار دینار دەدرێتە جوتیاران".


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق هەڵمەتەکانی دروێنەکردن زیادیان کردووە، بە شێوەیەک ئاسایشی خۆراک گرەنتیکراوە.

دەشڵێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەرامبەر هەر تەنێک گەنمی ناوخۆیی بڕی ٨٥٠ هەزار دینار وەک شایستەی دارایی دەدرێتە جوتیاران.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت رێژەی گەنم لە بازاڕدا بەرزبێتەوە بەهۆی ئاسانکارییە حکومییەکان لە وەرگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جوتیاران ئامادە کراوە، لە دوای سێ رۆژیش لە وەرگرتنی گەنم دابەشکردنی شایستەی دارایی جوتیاران دەستپێدەکات و بە هیچ شێوەیەک دواناکەوێت.

وتیشی، سەرەتا گەنم لە جوتیارانی باشور و ناوەڕاستی عێراق وەردەگیرێت پاشان لە جوتیارانی هەرێم.













گەلەری