سەردێڕ:

ئاگربەستى کاتى لە سودان راگەیەندرا

PM:01:02:21/04/2023

2228 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانى وەڵامدانەوەى خێرا رایگەیاند، لە کاتژمێر شەشى ئەم بەیانییەوە بەشێوەیەکى کاتى و بۆ ماوەى ٧٢ کاتژمێر ئاگربەستیان راگەیاندووە.


هێزەکانى وەڵامدانەوەى خێرا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەبەرامبەر بەو دەستپێشخەرییانەى کراوە وەڵامیان هەبووە و بەشێوەیەکى کاتى خۆیان لە پێکدادان پاراستووە.

لە وەڵامى ئەو ئاگربەستە کاتییەدا سەرکردایەتى سوپاى سودان بە سەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بورهان رایگەیاند، لەگەڵ هاوڵاتیانى سوداندا ئەم دۆخە ناهەموارە تێدەپەڕێنین.

ماوەى هەفتەیەکە پێکدادانى توند لە نێوان هێزەکانى وەڵامدانەوەى خێرا و سوپاى سوداندا بەڕێوەدەچێت و تائێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون.













گەلەری