سەردێڕ:

پێشبینیدەکرێت مانگێکی دەستکردی ناسا بکەوێتە سەر زەوی

AM:09:26:19/04/2023

2084 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت چەند کاتژمێرێکی دیکە مانگێکی دەستکردی دەزگای ئاسمانی ناسا بکەوێتە سەر زەوی و ڕێژەی مەترسی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەو مانگە زۆر نزمە.


ماڵپەری سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و دەزگای بۆشیایی ئاسمانی ئەمریکی "ناسا" رایانگەیاند، پێشبینی دەکرێت مانگی دەستکردی "Rhessi" ئەمشەو لە بەرگەهەوای زەویدا گڕبگرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، رێژەی مەترسی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئەو مانگە دەستکردە نزمە و رێژەی مەترسییەکەی تەنها ٠.٠٠٠٤٪ـە.

هاوکات، دەزگای ئاسمانی ناسا هیچ پێشبینییەکی سەبارەت بە کاتی دیاریکراو و شوێنی کەوتنە خوارەوەی ئەو مانگە دەستکردە ئاشکرا نەکرد.

جێگای ئاماژەیە، مانگی دەستکردی"Rhessi" لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمین جار نێردرا بۆ بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی توێژینەوە لەسەر ئەستێرەی خۆر و لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی کێشەی پەیوەندییەوە لە کار کەوت.

شارەزایانی بۆشایی ئاسمانی پێشبینی ئەوە دەکەن، زۆربەی بەشەکانی ئەو مانگە دەستکردە کە بارستاییەکەی ٣٠٠ کیلۆگرامە بسوتێت لە کاتێکدا بە بەرگەهەوای زەویدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەگەری هەیە چەند پارچەیەکی بکەوێتە سەر زەوی.













گەلەری