سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:09:51:18/04/2023

40984 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ١٢٧ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٤٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو و ٨١ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.

رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار و لە ماوەی رابردوو راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکرنەوەی بەهای دۆلار ماوەیەکی کاتی کەمی ماوە و بەم زووانە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار.

لە هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی رۆژانە ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٤٧٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە ئەم رێژەیەش بەراورد بەفرۆشی ئەم هەفتەیە ٢٥٪ کەمی کردووە.

هاوکات، هەفتەی پێشووتر بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە.

لە ماوەی رابردوو فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە مانگی نیساندا بەهای دۆلار نزمدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی.

هاوکات، ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بڕی یەدەگی دراوە بیانییەکانی عێراق گەیشتووەتە ١١٠ ملیار دۆلار.













گەلەری