سەردێڕ:

کارەبای سلێمانی: مەترسی بێ کارەبا بوونی سلێمانی هەیە

AM:09:09:10/09/2021

18776 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە گروپێک هەڵدەستن بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە و مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبایی گەرمیان و سلێمانی هەیە، دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتە چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.


سالار حسامەدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ''کۆمەڵێك کەس لە سنوری ناوچەی سەنگاو هەستاون بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە، زیانە ماددییەکانی ئەو کارە بە ٢٠٠ ملیۆن دینار دەخەمڵێنترێت و نیوەی سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا دەبن.

سالار حسامەدین ئەوەشی خستوەتەڕوو، "بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە توانراوە چەند کەسكێکیان لێ دەستگیربکرێت."

باسی لەوەشکردووە، "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری زیاتر بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە و تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان دەکرێت."













گەلەری