سەردێڕ:

چوار سزادراوى بادینان لە زیندانى ئاسایشەوە بۆ چاکسازى گەوران گواسترانەوە

PM:03:48:09/09/2021

3932 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕتى رایگەیاند "چوار سزادراوى بادینان لە ئاسایشەوە گواستراونەتەوە بۆ چاکسازى گەوران".


هەرێم رەفعەت، یەکێک لەپارێزەرەکانى سزادراوانى بادینان لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "چوار سزادراوى بادینان لە زیندانى ئاسایشەوە گواسترانەوە بۆ چاکسازى گەوران و رێکارە یاساییەکانیان لەوێ تەواو کردووە".

وتیشى "بەوپێیە ئەو چوار سزادراوانە بەگوێرەى رێکارەکانى وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى دەتوانن سەردانیکردنیان رێکبخرێت".

پارێزەرەکە رونیکردەوە چوار سزادراوەکە بریتین لە "شێروان شێروانی، ئەیاز کەڕەم، شڤان سەعید، هاریوان عیسا).

 

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری