سەردێڕ:

حکومەتى عێراق: پێش هاتنی جەژن موچەى مانگى چوار دابەشدەکرێت

PM:11:07:08/04/2023

41668 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دارایی عێڕاق راگەیاند، پێش هاتنی جەژن فەرمانبەران و خانەنشینان موچەى مانگى چوار وەردەگرن.


میدیا عێراقیەکان لە زاری چاوگێکی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

هەر بەپێى زانیارییەکان، وەزارەتى دارایی بڕیارە سەرەتا فەرمانبەران موچە وەربگرن و پاشان خانەنشین کراوەکان.

دابەشکردنى موچەى مانگى چوار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەکاتێکدایە حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم لە رێکەوتی ٤ی ٤ی ٢٠٢٣ رایگەیاند، موچەى مانگى سێ دابەش دەکات و هێشتا نازانرێت تا جەژن دەتوانێت موچەى تەواوى فەرمانبەران و خانەنشینکراوەکان دابەش بکات یان وەک مانگەکانى تر دەبێت.

پێشتریش، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەڵێنی بە فەرمانبەران و موچەخۆران دا کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانبەران دابەشدەکات، بەڵام تائێستا حکومەت پابەندی بەڵینەکەی خۆی نەبووە.













گەلەری