PM:12:32:09/09/2021
14492 جار خوێندراوەتەوە
حەسەن سەعید ئەو گەنجەیە کە پاڵەوانی عێراق و ئاسیایە لە یاری گۆڕەپان و مەیداندا و بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکانی کردووە و چەندین مەدالیای بەدەستهێناوە، بەڵام ئێستا نەبوونی و خراپی دۆخی ئابوری لە خەونەکەی دوورخستووەتەوە و رۆژانە لەبری راهێنان بۆ پیشەی سەرەکی خۆی کە وەرزشەوانییە؛ کرێکاری دەکات و کاتی نەماوە بۆ راهێنان.
حەسەن لە گرتە ڤیدیۆیەکدا داوایەک ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، "من تەنها داوایەکم هەیە، نە پارە نە ماڵ و نە ئۆتۆمبێلم ناوێت، بەڵکو تەنها شتێکم دەوێت ئەویش لە کۆلێژی سەربازی وەربگیرێم، لەبەر ئەوەی تەنها تاوەکو پۆلی شەشی ناوەندیم خوێندووە و ماندوو بووم لەگەڵیدا بەڵام نەمتوانیوە نمرە بەدەستبهێنم."
ئەو داوایەی ئەو
وەرزشەوانە لە مستەفا کازمی خەڵکی سەرسام کردووە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا
هێناوە، کە گەنجێک بەو توانایەوە و سەرکەوتنی لە چەندین پاڵەوانێتیدا؛ بەڵام ئێستا
لەبری ئەوەی سەرقاڵی بەدیهێنانی خەونەکەی و وەرزش بێت، کارێکی دیکە دەکات، کە
رەنگە زۆرجار گەرمای عێراق و کارکردن تێدا برستی لێببڕێت.
حەسەن ساڵی ٢٠١٥
لەسەر ئاستی یارییە سیانییە بەهێزەکان پاڵەوانی ئاسیا بووە و لە ساڵی ٢٠١٧ مەدالیای
زێڕی بەدەستهێناوە و لە بانکوکی پایتەختی تایلاند نوێنەرایەتی عێراقی کردووەم
هاوکات، لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا بەشداری کردووە و کە ٢٠ یەکەمە باشترینەکانی
جیهان بووە.