وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتووەتە تورکیا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیاوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکات، یەکێک لە دۆسێیەکانیش بریتییە لە رێککەوتن بۆ هەناردە کردنی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگای دەریای رەشەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ لاڤرۆڤ وهاوتا تورکیەکەی لەسەر ئەو پرسانە کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رێککەوتننامهی
رێڕەوی دانەوێڵە لە ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٢دا لە ئەستەنبوڵ لە نێوان تورکیا، ئۆکرانیا، روسیا
و نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرا.
رێککەوتننامهکەش لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژکرابوویەوە،
ئەمڕۆ کۆتایی دههات.
دەستپێشخەری هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا هاوکاربوو بۆ کەمکردنەوەی توندی
قەیرانی خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی، کە لە ئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا
- روسیا سەریهەڵدا.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو کەشتیانەی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە لە ناوچە ئاوییەکانی
تورکیاوە بەرەو ئۆکرانیا دەڕۆن پشکنینیان بۆ دەکرا و هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا
و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە کاریاندەکرد بۆ پێدانی مۆڵەت بە کەشتییەکان
تاوەکو بە رێرەوەی گواستنەوەی دانەوێڵە هاتووچۆ بکەن.
لە رێکەوتی ١٩ی ٣ی ٢٠٢٣ رێکەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی کۆتایی پێهات
و تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا پێش وادەی خۆی بڕیاریان
دا ماوەی رێککەوتنەکە درێژبکنەوە.
لە رێکەوتی ١٨ی ٣ی ٢٠٢٣ ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا لە
تویتەر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رێککەوتننامهی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ
ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە.