سەردێڕ:

تڕەمپ هۆڵی دادگای بەجێهێشت

PM:10:30:04/04/2023

8320 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا برایە بەردەم دادگا، لە ئێستادا هۆڵی دادگای بەجێهێشت. وتیشی، "لە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەمکراوە بێ تاوانم".


دۆنالد ترەمپ سەرۆی پێشووی ئەمریکا دوای ئەوەی لەلایەن دادگای مانهاتنەوە ٣٤ تۆمەتی ئاڕاستە کرا رایگەیاند، بێتاوانە و تۆمەتی بێدەنگکردنی ئەو دوو ئافرەتەی رەتکردەوە کە دەوترێت لە کاتی هەڵبژاردەکانی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامی داوە.

 

ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کراون دەچێتە بازنەی " تاوان " بە گوێرەی دەستووری ئەمریکا و ساختەکاری لە تۆماری بازرگانی لە خۆدەگرێت.

رێگەدراوە دۆنالد ترەمپ لە رێگەی پارێزەری یاساییەوە لە دادگای مانهاتن پارێزگاری لە خۆی  بکات و لە ئەگەری بڕیاردان لەسەر تۆمەتەکانی بە زنیدانیکردن یاخود هەر سزایەکی دیکە دۆناڵد تڕەمپپ دەتوانێت کەفالەت بدات لە بەرامبەر ئازادکردنی.

داواکاری گشتی دادگای مانهاتن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند،٣٤ تۆمەتی ساختەکاری بازرگانی پلە یەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ساختەکاری بۆ شاردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی چالاکی نایاسایی دژی کاندیدەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦.


 













گەلەری