سەردێڕ:

عێراق: ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە

PM:02:29:01/04/2023

2024 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتیشی، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای مانەوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر ئەمڕۆ، سامان یابە بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتەوە شەوی رابردوو ٢٧ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکوک. ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی هێنراونەتە نەخۆشخانەکان چارەسەری پیویستیان وەرگرتووە.

لە ئەنباریش، بەهۆی چڕی شەپۆلی خۆڵبارینەکەوە نۆ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئەنبار و مەودای بینین بۆ ئاستێکی کەم دابەزی و هۆداری درایە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و ئۆتۆمبێل بەکار نەهێنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراقی گرتەوە و هاوکاتیش لە هەرێمی کوردستان بەفر باری.













گەلەری