سەردێڕ:

تایوان: فڕۆکەکانی هێزی بێفڕۆکەوانی چینی گەرووی تایوانیان بەزاند

PM:02:17:01/04/2023

2344 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نۆ فڕۆکەی چینی و فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانى دیکەیان گەرووی تایوانیان بەزاندووە.


وەزارەتی بەرگری تایوان لە نوێترین راپۆرتی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نۆ فرۆکەی چین و فڕۆکەیەکى دیکەى بێفڕۆکەوانیان هێڵی ناوەڕاستیان لە گەرووی تایواندا بەزاندووە.

بەرگری تایوان ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەیان ناردووه‌ بۆ ئاگادارکردنەوەی فڕۆکە چینییەکان لە بەزاندنی سنوورەکان و گەرووی تایوان.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای تایوانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، بە دوری نازانێت چین ئەو مەشقە بەرفراوانە دوبارە بکاتەوە، دەشڵێت تایوان هەموو ئامادەکارییەک بۆ هەر کاردانەوەیەکی لەناکاوی چین کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چین لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا مانۆرە سەربازیەکانی لە دوورگەکانی دەوروبەری تایوان دەستپێکرد، ئەوەش لە دوای ئەوەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد.













گەلەری