سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:10:54:07/09/2021

5444 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هاتوچۆی بەردەڕەش رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی قەزای بەردەڕەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


حازم گۆران وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ٩ی لەسەر رێگای سەرەکی قەزای بەردەڕەش لە نزیک گوندی گەیلان لە ناحیەی کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

حازم گۆران ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.

تایف گۆران، دهۆک

كـ. ئـ













گەلەری