PM:04:01:05/03/2023
2644 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، لە قەرەباغ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی ئازەربایجان و هێزەکانی ئەرمینیا روویداوە و کوژراو و بریندار هەبووە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بڵاویکردەوە، سەربازانی ئازەربایجان کەوتوونەتە جووڵە، پاش ئەوەی زانیاریی ئەوەیان پێگەیشتووە کە بە بەکارهێنانی رێگای هانکەندی بۆ هالفەلی و تورشسو کەرەستەی سەربازیی و تەقەمەنی و کارمەند لە ئەرمینیاوە گواستراونەتەوە بۆ قەرەباغ کە هێزەکانی روسیا بەشێوەیەکی کاتی تیایدا جێگیر کراون و دانیشتووانی ئەرمەنیشی تیادا دەژین.
ئاماژە بەوە شکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی ئازەربایجان ویستوویانە
بارهەڵگرێکی نایاسایی سەربازیی بوەستێنن بە مەبەستی پشکنینی، لەو کاتەدا چەند کەسێکی
ناو بارهەڵگرەکە دەستیان کردووە بە تەقەکردن و شەڕ و پێکدادان روویداوە و کوژراو و
بریندار لە هەردوولا هەبووە و بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەرمەنییەکان سێ سەرباز
کوژراون.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان زانیاری لەسەر زیانەکانی لایەنی ئازەربایجان
بڵاو نەکردووەتەوە.