سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە بە پێوەری رێختەر باکوری کوردستانی هەژاند

PM:11:16:18/02/2023

17008 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپای ناوەڕاست رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.


ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشدا، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە و هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.

لە ماوەی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس گیانیان لە دەستداو نزیکەی شەش هەزار باڵەخانە رووخان.

تیمە فریاگوزارییە جیهانییەکان سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر دارووپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا گیریان خواردووە و ئەمڕۆ لە دوای ١١ رۆژ لە روودانی بوومەلەرزەکە سێ کەسیان لە ژێر خانووەیەکی داڕماودا رزگار کرد.













گەلەری