سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاگر لە گەورەترین کەشتی عێراق کەوتەوە و زیانی بەرکەوت

PM:05:12:04/09/2021

7608 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی روسیا تودەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاگر لە بەشی سەرەوەی گەورەترین کەشتی عێراقی لە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە کەوتووەتەوە.


ماڵپەڕەکە هیچ ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکان نەکردووە، هاوکات، تا ئێستا هیچ لەبارەی زیانە گیانیەکانیشەوە ئاشکرانەکراوە.

لەلایەن خۆیەوە، کازم فنجان حەمامی وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، سەرەتا ئاگرەکە لە بەشی تیمی کەشتییەکەوە دەستیپێکردووە و دواتر بەشەکانی دیکەی گرتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە گرنگی پێنەدان و پشتگوێ خستن بووە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەی سەرپەرشتی کەشتیەکەی کردووە، دەشڵێت، نرخی کەشتییەکە زیاتر لە ٦٥ ملیۆن دۆلارە.














گەلەری