AM:11:45:31/08/2021
2516 جار خوێندراوەتەوە
ئەنحومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ چاودێریکردنی پرسی ساختەکردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە و هاوکات چەند کەسێکیش کە تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان، دەستگیرکراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی دادوەری باڵاى عێراق تیمێک لەژمارەیەک دادوەری بەهەماهەنگی و هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی پێکهێناوە بە چاودێریکردنی هەر هەوڵێکی ساختەکاری لە ئیرادەی دەنگدەر یاخود کڕینی کارتی دەنگدانی هاوڵاتییان.
بەگوێرەى راگەیەندراوى ناوەندەکە، ئەو تیمە دەستی بەکارەکانی کردوە و
لەئێستادا چەند کەسێکیش بەتۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکراون بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر
ئەو پرسە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
رایگەیاند، تەواوی رێکارە هونەری و ئەندازەییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٠ی
تشرینی یەکەم تەواوبوون و ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.