سەردێڕ:

کەی چا بخورێتەوە لەدوای نانخواردن یاخود پێش نانخواردن؟

PM:05:27:30/08/2021

11148 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی میسری ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە پێش نانخواردن چا بخۆنەوە نەوەک لەدوای نانخواردن بەهۆی ئەوەی چەندین گرتفتی تەندروستی دروست دەکات و پێویستە خەڵکی واز لەو نەریتە بهێنن.


هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعین باس لەوە دەکات کە دکتۆر حسام موافی پسپۆڕی پزیشکی گشتی باسی لەوەکردووە کە خواردنەی هەر شتێک بەڕێژەیەکی زیاد لەپێویست مەترسیدار دەبێت جا هەرچییەک بێت گرنگ نییە.

دکتۆرەکە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەناوی "ربي زدني علمًا" لە یەکێک لە کەناڵە میسرییەکان ئەوەی روونکردەوە کە ڕۆژانە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر چا زیانبەخشە و مەترسی بۆ تەندروستی جەستە هەیە، هەروەها باسی لەوەشکردووە کە تەواوی ماددەی ئاسنی ئەو خۆراکانە هەڵدەمژێت کە ڕۆژانە دەیانخۆیت، دەڵێت پێویستە چا پێش نانخواردن خورێت بۆ ئەوەی بەدووربن لە نەخۆشییەکانی کەم خوێنی.

دکتۆرەکە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە ٤٠ خولەک بەر لە خواردنی ژەمەکان چا بخۆنەوە نەوەک لەدوای نانخوارد و بەشێوەیەکەی گشتی خواردنەوەی چا کەم بکەنەوە بەتیابەتیش ئەو کەسانەی کێشەی کەم خوێنییان هەیە.

 













گەلەری