رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون گەیشتووەتە ٤٥٨ کەس. هەربەگوێرەی ئامارەکە لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام و لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٨٣ خۆپیشاندەر کوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە بارەگای سەرەکیی لە نەرویجە، نوێترین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٢٩ لەو کەسانەی کوژراون لە رەگەزی مێن و ٦٣ کەسی دیکەشیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە.
ئامارەکەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە کۆی ٣١ پارێزگای ئەو وڵاتە تەنها زانیاری ٢٦
پارێزگای تێدایە. ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی کوژراو و بریندارەکانی
خۆپیشاندانەکانی ئێران لە پارێزگای سیستان-بەلوچستانی سوننەنشین بوون.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی رێکخراوی
مافەکانی مرۆڤی ئێران، لەسیستان-بەلوچستان ١٢٨ کەس، لە پارێزگای
کوردستان ٥٣ کەس، لە ئازەربایجانی رۆژئاوا ٥٣ کەس، لە شاری تاران ٤٦ کەس، لە مازەندەران
٣٧ کەس، کرماشان ٢٥ کەس، لە گەیلان ٢٥ کەس، لە ئەلبورز ١٨ کەس، لە ئەسفەهان ١٤ کەس،
لە خوزستان ١٠کە کوژراون.
هاوکات، لە پارێزگاکانی فارس هەشت کەس، لە
خۆراسانی رەزەوی حەوت کەس، لە زەنجان پێنج کەس، لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات چوار کەس،
لە مەرکەزی سێ کەس، لە قەزوین سێ کەس، لە هەمەدان سێ کەس، لوڕستان سێ کەس، لە کۆهگیلویە-بویەر
ئەحمەد دوو کەس، لە ئەردەبیل دوو کەس، لە ئیلام دوو کەس، لە بوشەهر دوو کەس، لە هورموزگان
دوو کەس، لە سیمنان یەک کەس، لە گوڵستان یەک کەس و لە کرمان یەک کەس لە خۆپیشاندانەکانداکوژراون.
پێشتر دەزگا فەرمییەکانی ئێران ژمارەی
جیاوازییان لەبارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراوون
بڵاوکردەوە بەجۆرێک ئهمیر عهلی حاجیزاده فهرماندهی هێزه
ئاسمانییهكانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند، ژمارهی كوژراوهكان ٣٠٠ی تێپهڕاندووه.
لەبەرامبەردا، ئهنجومهنی ئاسایشی ئێران رایگەیاند، له خۆپیشاندانهكانی ئەو وڵاتە
زیاتر له ٢٠٠ كهس کوژراون كه ژمارهیهكیان كارمهندی هێزه ئهمنییهكانن.
لە رۆژی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دوای دهستگیركردنی لهلایهن پۆلیسی ئیرشادی تارانهوه
بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، کچە چالاکوانی کورد، ژینا
ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵان رەوشی تەندروستی تهندروستی تێکچوو دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
رۆژی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٢ ژینا ئهمینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. دوابەدواوی ئەمەش لە
رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەری هەڵدا و دواتر شارە گەورەکانی دیکەی
ئێرانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.