سەردێڕ:

رەئیسی وەڵامی بایدنی دایەوە

PM:04:25:04/11/2022

10428 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وەڵامی وتەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە رزگارکردنی ئێران و دەشڵێت، "ماوەی چەندین ساڵە ئێران رزگارکراوە و هەرگیز نابێتەوە دیلی دەستی ئێوە."


ئەمڕۆ هەینی، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران لە وتارێکدا لە ئاهەنگی یادکردنەوەی کۆنتڕۆڵکردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە تاران لە ساڵی ١٩٧٩ رایگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە ئێران رزگارکراوە و ئەم وتانەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە خۆی وەک پشتیوانی ئازادی نەتەوەکان نیشان بدات.

ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی ٤٣ ساڵە ئێران لە دەستی ئەمریکا رزگار کراوە و هەرگیز نابێتەوە دیلی دەستی ئەو وڵاتە. وتیشی، "ئێمە هەرگیز نابینە مانگای شیردەر."

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری هەڵمەتی هەڵبژاردن لە شاری سان دیاگۆی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا کاتێک هاوڵاتیانی ئەو شارە دروشمی پشتیوانی کردن لە ئێرانیان بەرزکردبووەوە رایگەیاند، "نیگەران مەبن ئێران رزگار دەکەین و ئێرانییەکانیش بەم زووانە خۆیان رزگاردەکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئێرانەوە نزیکەی دوو مانگە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە.













گەلەری