نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا باس لە دۆسیەی دزینی پارە لە عێراقدا دەکات و داوا دەکات، بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێندرێنەوە و لە پرۆژەی خزمەتگوزاریدا بەکاربهێندرێن.
جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتێکدا تایبەت بە پرسی پارە دزراوەکانی عێراق نووسیویەتی، "عێراق دەتوانێت چی بە پارە دزراوەکانی بکات کە چەندین ملیار دۆلارە؟."
هەر لە تویتەکەدا ئاماژەی
بەوەکردووە، "عێراق دەتوانێت ئەو پارە دزراوانە بۆ قوتابخانە و نەخۆشخانە و
وزە و ئاو و ڕێگاوبان و چەندین شتی دیکەش بەکاریبهێنێت، پێویستە ئەو پارانە بگەڕێنەوە
بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆیان."
پلاسخارت ئەوەشی نووسیوە، "پشتگیری
حکومەتی عێراق دەکەین لە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە سەبارەت بە پرسی پارە دزراو و بەهەدەر
دراوەکانی وڵاتەکە."
جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی
نەتەوەیەکگرتووەکانە لەعێراق و لەماوەی رابردوودا و لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
ئاسایشدا سەبارەت بە عێراق ئاماژەی بە قەیرانەکانی عێراق کرد و لەنێویشیاندا جەختی
لە هەبوونی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و چەقبەستوویی سیاسی و پێکنەهێنانی حکومەتێکی
خزمەتگوزار کرد.