١. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی جگەر و مەمک بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین ( A ) و ماددەی (beta cryptoxanthin) و ماددەی لێمۆنین .
٢ . بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە فلاڤینویدەکان کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزن و کار لە سەر دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان ئەکات بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ وجەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
٣ . پاراستنی تهندروستی چاو و بههێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شهوکوێری و نهخۆشی پوکانهوهی ههندێک خانهی بیلبیلهی چاو له بهساڵاچووهکان دا : چونکه دوڵەمەندە بە ڤیتامین ( A ) ۰
٤ . دابهزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان بە هۆی بوونی بڕێکی باش لەو ماددە ڕیشاڵیانەی بە ئاسانی دەتوێنەوە .
٥ . کەمکردنەوەی قهبزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و کاراکردنی کۆئەندامی هەرس ۰
٦ . یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ئەدات چونکە دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم.
٧ . یارمهتی دابهزینی کێش دهدات له کاتی ڕێجیم لهگهڵ خۆپاراستن لە قەڵەوی بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ئاو و ماددە ڕیشاڵیەکان و کەمکردنەوەی ئیشتها و زوو برسی بوون .
٨ . یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەیخوێن ئەدات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان.
٩ . کەمکردنەوەی قەلەقی وسترێس .
١٠. پاراستنی تهندروستی پێست و گهش بوونهوهی و ڕێگری کردن لە زوو پیربوونی پێست.
١١. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتای وەرزی و هەڵامەت چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ( C ) و دژە ئۆکسانەکانەکانی تر و بەهێزکردنی ئێسک و پاراستنی لە شکاوی .