سەردێڕ:

زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن

PM:07:56:17/10/2022

1960 جار خوێندراوەتەوە

لەڕۆژی خۆراکی جیهانیدا، راگەیەندراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و ئابووریناسانیش دەڵێن، جەنگ و ململانێکان یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی برسێتی لە جیهاندا.


لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان بەهۆی کەمی خۆراک و تواناکانی هەسارەی زەوی بۆدابینکردنی خۆراکی دانیشتوانی جیهان و ملاملانیکانی وڵاتان برسێتی زیاتر یەخەی جیهانی گرتووەتەوە و بەناڕەحەت ژیان بەڕێدەکەن.

ڕاگەیەندراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاماژە بەوەدەکەن، زیاتر لە ٨٢٨ ملیۆن کەس لەجیهاندا لە برسێتیدا دەژین و لەوژمارەیەش ١٤ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لەخۆدەگرێت، بەڵام تەنیا ٢٥٪ی منداڵانی بەدخۆراکی توند چارەسەری ڕزگارکەری ژیان وەردەگرن.

باسی لەوەشکردووە، رۆژی جیهانی خۆراکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە جیهان شاهێدی بینینی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیان و جەنگەکەش چەندین گرفتی گەورەی درووست کردووە کە یەکێکیان خۆراکە و پەیوەندی هەیە بە دانەوێڵەو رۆنەوە و هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکانی خۆراک لەجیهاندا.

هاوکات، ئابووریناسان دەڵێن، قەیرانی برسێتی بەهۆی بەردەوامی و درێژەکێشانی جەنگەوە قوڵتر دەبێتەوە و دامەزراوەکانیش لاوازتر دەکات.

دەشڵێت، ژمارەی ململانێکان لەزیادبووندایە و هەندێکیشیان پەیوەندییان بە گۆڕانەکانی کەش و هەواوە هەیە کە بووە بەهۆی پاشەکشەی ئابووری و بەتایبەتی لەو وڵاتانەی خواست لەسەر کاڵاکان تێیاندا بەرزە و کاڵا سەرەتاییەکانی دیکە کاریگەرییان لەسەر بەردەستبوونی خۆراک هەیە و توانای خەڵک بۆ بەدەستهێنانی خۆراک کەمدەکەنەوە.













گەلەری