سەردێڕ:

لە کەرکوک تەقینەوە روویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە و سەرجەمیان منداڵن

PM:07:26:17/10/2022

3716 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنوری ناحیەی یایچی کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندارن.


کاوە غەریب، لیوا و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی عەدیەی سنوری ناحیەی یایچی بووە.

لەبارەی چۆنێتی روودانەکەشییەوە باسی لەوەکرد، کە چەند منداڵێک سەرقاڵی یارکردن بوون لە شوێنێک کە زبڵ و خاشاکی لێبووە و منداڵەکان ئاگریان کردووەتەوە، بەهۆی ئاگرەکەشەوە بۆمبێک تەقیوەتەوە.
وتیشی، ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی سێ ساڵ بووە و منداڵەکانی دیکەش یەکیان هەشی ساڵ و یەکێکیان حەوت ساڵ بوون.

وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک باسی لێوەکرد، پێدەچێت هۆکاری تەقینەوەکە گەرمی ئاگرەکە بووبێت و گەیشتبێت بە بۆمبەکە. دەشڵێت، پێدەجێت بۆمبەکە هی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق بێت.
هـ.ئـ













گەلەری