هەردوو کۆمپانیای فایزەر- بایۆنتیکی پەرەپێدەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا رایانگەیاند، ڤاکسینی شێرپەنجە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەردەست دەبێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زاری ئۆگۆر شاهین ئۆزلیم و توریچی هاوسەرییەوە بڵاویکردەوە، پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و سەرکەوتنی کارەکەیانی بەرەوپێشبردووە لەبارەی دۆزینەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەوە.
توریچی پرۆفیسۆری ئەڵمانی
ئاماژەی بەوەداوە، "فێربووین چۆن بە باشترین شێوە و بە خێراترین رێگە ڤاکسین
بەرهەمبهێنین، هەروەها فێربووین کە چۆن سیستمی بەرگری جەستەی مرۆڤ کاردانەوەی دەبێت
بۆ ڤاکسینەکان، ئەمەش بە دڵنیاییەوە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی شیرپەنجە خێراتر دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشتر
زانیان نیگەرانبوون بەرامبەر ئەوەی کە ئایا دەتوانرێت چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە هەبێت؟
بەڵام لە ئێستادا ئەوە بەردەستبووە و ئەوان لەکارکردن بەردەوامدەبن.
هاوکات، لەبارەی وادەی بەردەستبوونی
ڤاکسینی شێرپەنجەوە ئۆگۆر شاهین ئۆزلیم ئاشکرای کرد، "رەنگە پێش ساڵی ٢٠٣٠ ڤاکسینەکە
بەردەستبێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، شاهین و
تۆریچی لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای بایۆنتیکیا دامەزراندووە و کاریان لەسەر پەرەپێدانی
چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە و سیستمی بەرگری توشبووانی شێرپەنجەکردووە لە رێگەی تەکنەلۆجیای"mRNA"یەوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناش "کۆڤید-19" لەسەرتاسەری جیهاندا، کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی لەگەل
کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوبەشی دەستیانکرد بە پرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە
پشتبەستن بەهەمان تەکنەلۆجیا.