PM:06:18:17/10/2022
31952 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، لە رۆژی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی بکات و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت. دەشڵێت، "سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی نەوت دەسپێدەکات و دواتر لە ناوچەکانی نزیک سەنتەرەکانی شار".
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە رۆژی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ دەستپێبکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر خێزانێک
بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو پێبدرێت.
دەشڵێت، دوای تەواوبوونی
ناوچە شاخاوییەکانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی
دەکرێت.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، بڕیاردراوە لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و
کانزاکان بکرێتەوە.