PM:05:16:17/10/2022
29608 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، "لەپێناو پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییان، دووبارە دەستكراوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان بۆ پەناگەیەکی تایبەت لەڕێگای سلێمانی- عەربەت."
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شارەوانیی سلێمانی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دووبارە دەستیکردووە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان، بۆ پەناگەیەکی تایبەت لەڕێگای سلێمانی- عەربەت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرتنەبەری
ئەم رێکارە یاساییە لەسەر داواكاریی و سكاڵای هاوڵاتییان بووە لە پێناو پاراستن و
سەلامەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی.
دەشڵێت، ئەمکارە بەگوێرەی
پلانێکی دارێژراو قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامدەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر
لە ساڵێکە ژمارەی سەگە بێلانەکان لە ناو شاری سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادییانکردووە
و لە رابردوودا و لە چەند رووداوێکی جیاشدا پەلاماری هاوڵاتییانیان داوە و برینداریان
کردوون.