سەردێڕ:

ناتۆ مانۆڕی سەربازی لە سنورەکانی روسیا دەستپێکرد

PM:04:45:17/10/2022

3044 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە دووری هەزار کیلۆمەتر لە سنورەکانی روسیاوە دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد کە تیایدا ئەو فڕۆکانە بەشداری دەکەن کە دەتوانن بۆمبی ئەتۆمی هەڵبگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" بە بەشداری ١٤ وڵاتی ئەندام لە کۆی ٣٠ وڵات لە دووری هەزار کیلۆمەتر لە سنورەکانی روسیا دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد.

لە مانۆڕە سەربازییەکەدا ٦٠ فڕۆکە بەشداری دەکەن کە لەنێویاندا فڕۆکەی هێرش بەر و چاودێریکردن و هەڵگرتنی سوتەمەنی پێکهاتوون.

هەروەها، ئەو فڕۆکانەش لە مانۆڕە سەربازییەکەدا بەشداریدەکەن کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە، بەڵام تیایدا تاقیناکرێنەوە.

هاوکات، لە مانۆڕە سەربازییەکەی ناتۆدا فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە جۆری بی – ٥٢ بەشداری دەکەن کە پێیان دەوترێت "ستید فاست نون".

لەگەڵ ئەوەی ناتۆ بڕیاریداوە هیچ بەشێکی مانۆڕەکە لە هیچ دەزگایەکی راگەیاندندا پەخشنەکرێت، بەڵام بڕیارە مانۆڕەکە تا ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ بەردەوامبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە روسیا نزیک لە هەمان وادە مانۆڕی سەربازی خۆی ئەنجامدەدات، هەربۆیە چاوەڕیدەکرێت لە مانۆڕی ئەمساڵیدا توانا ئەتۆمیییەکانی نمایش بکات.













گەلەری