سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: لە هەرێم باران دەبارێت

PM:04:00:17/10/2022

3412 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی کۆتایی هەفتە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە شەودا بارانی مامناوەندخوڕ دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. دەشڵێت، "بارانەکە بەتایبەت لەبەشی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزێت.

دەشڵێت، رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە شەودا، بەتایبەتی لە بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم، بارانی مامناوەندخوڕ دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.













گەلەری