سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە پەروەدەی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم خوێندنگاکان لەبارەی ئەو سوتەمەنییەی دابەشکراوە

PM:03:26:17/10/2022

20120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە سەرجەم خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایانی پارێزگاکەکرد ئەو بڕە نەوتەی پێیان دراوە، بەهیچ جۆرێک بەکارینەهێنن تا ئەو کاتەی ئاگادار دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "داوا لە سەرجەم خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایان دەکەین ئەو بڕە نەوتەی پێیان دراوە، بەهیچ جۆرێک بەکارینەهێنن تا ئەو کاتەی ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی سەلامەتی بەکارهێنانی".

ئەمەش لەدوای ئەوە هات، بەیانی ئەمڕۆ کۆگای قوتابخانەی بەردەکەڕ لە تانجەرۆی سلێمانی ئاگریگرت بەهۆی ئەوەی حکومەت لەبری نەوت بەنزینی دابوو پێیان.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەوەی بۆ ئەوان نێردراوە ١٠٠٪ بەنزین بووە و نەوت نەبووە و بە زەبری ئاو و بە کۆمەڵ دوای نزیکەی ١٥ خولەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

هاوکات، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.

 













گەلەری