سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێکی بەپەلەی لەبارەی خەرجکردنی ٧٠ ملیار دیناری بۆ نوسنیگەی سەرۆک وەزیران دەرکرد

PM:03:10:17/10/2022

7020 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە بڕیارێکی بەپەلە و کاتی خەرجکردنی ٧٠ ملیار دیناری بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران راگرت.


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بەشیوەیەکی بەپەلە و کاتی بە بڕیاری ژمارە ٣١ی فیدڕاڵی ٢٠٢٢ بڕیاریدا بە راگرتنی خەرجکردنی بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە بە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە ٢٢٦ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجومەنی وەزیران دەرکراوە.

دەشڵێت، بڕیارەکە کاتییە تا کاتی یەکلایی کردنەوەی سکاڵای ژمارە ٢٢٨ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ تانەدان لە نادروستی ئەو بریارەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.













گەلەری