وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، دەستکراوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە پێدانی موچە بە سەرجەم وەزارەتەکاندا بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم.
ئاماژەی بەوەشداوە، فەرمانگەی
ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی
موچەی سەرجەم وەزارەتەکان.
دەشڵێت، پێویستە بەشی ژمێریاری
سەرجەم وەزارەتەکان سەردانی وەزارەتی دارایی و فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بە
ئامانجی گرتنەبەری رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
هەرێمی کوردستان تا ئێستا موچەی تەواوی وەزارەتەکان بۆ مانگی ئەیلول دابەشنەکراوە
و پێشتر حکومەت بەڵێنی دابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات بەڵام پەیوەست نەبوو
بە بەڵێنەکەیەوە.