بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نرخی زێڕی جیهانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک لە ئێستا بە هەزار و ٦٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٣ دۆلار و ٢٢ سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٣ هەزار و ٢١٩ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم نرخە نوێیەی زێڕ دوای ئەوە دێت لەماوەی
رابردوودا زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو تا هەزار و ٦٢٠ دۆلار دابەزی بۆ یەک ئۆنسە، بەڵام
دواتر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک تاوەکو هەزار و ٧٢٨ دۆلار رۆشت و دواتر رووی لە
دابەزین کردەوە لەدوا ئەوەشەوە ئەم دابەزینی نزمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردوویەتی.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و لە ئێستا
دۆلار لە خوار ١١٣ خاڵەوەیە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیووە و لە ئەگەری
دابەزینی زیاتری دۆلاردا ، زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ئەگەری بەرزبوونەوەی
دۆلاریشدا زێڕ دادەبەزێت
ئەمەش لە کاتێکدایە، ٢١ی مانگی رابردوو، لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی فیدراڵی
ئەمریکا بڕیاریدا ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرز بکاتەوە بۆ مەودای نێوان ٣٪ بۆ
٣.٢٥٪، ئەمەش بەرزترین ئاست بوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ـەوە.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک
بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٠٣ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦١ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٩٣ هەزار دینارە.