سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم کچێک بە دوو گولـلە کوژرا

PM:12:34:17/10/2022

74392 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە کفری کچێکی ١٤ ساڵ بە کوژراوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کفری، دەوترێت پێشتر کچەکە و دایکی سکاڵایان لەسەر باوکی کچەکە بە هۆکاری توندوتیژی تۆمارکردووە.


بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کچێکی ١٤ ساڵ لە کفری کە ناوی (ئـ- ب)ـە بە کوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانە و بە دوو گولـلە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دایک و باوکی کچەکە جیابوونەتەوە و لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک دایکی ئەو کچە و کچەکە سکاڵای توندوتیژی خێزانییان لەسەر باوکی کچەکە تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا کەسوکاری کچەکە گومان دەکەن باوکی کچەکە بکوژەکە بێت.

لایخۆشیەوە، رێبوار محەمەد لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خالید گەرمیانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کچەکە لەداکیبووی ساڵی ٢٠٠٨ـەو و دوو گولـلە بەسەر سنگییەوە بووە و تەرمەکەی دەنێرنە پزیشکی دادوەری کەلار.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پەیوەندیی کردووە بە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانیییەوە لە کفری و پێیان راگەیاندووە لە دواتردا روونکردنەوە لەسەر بابەتەکە بڵاودەکەنەوە.

محەمەد عەدنان، کفری













گەلەری