سەردێڕ:

دروستکردنی گەورەترین کامێرا کە دەتوانێت وێنەی خۆڵی سەر روی مانگ بگرێت

PM:12:07:17/10/2022

3356 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی نێودەوڵەتی خێراکردنی تاقیگەیی ستاندفۆردی ئەمریکا رایگەیاند، تەکنیککارەکان کارەکانیان تەواوکردووە بۆ دروستکردنی گەورەترین کامێرایی دیجیتاڵی کە توانای گرتنی وێنەی خۆڵی سەر رووی مانگی هەیە.


ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشداوە، درێژی کامێراکە یەک مەتر و ٦٥ سانتیمەترە و توانایەکی ٣.٢ ملیار پێکسڵی هەیە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کامێراکە دەتوانرێت لەسەر تەلیسکۆب جێگیربکرێت، ئەمەش وادەکات بتوانرێت لە ١٠ ساڵی داهاتوودا گەنجینەیەکی گەردونناسی دابەمزرێنرێت و بتوانێت وێنەی ٢٠ ملیار گەلە ئەستێرەی نەدۆزراوە بگرێت.

ناوەندەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کامێراکە وەک هەر کامێرایەکی دیکەی دیجیتاڵی ئاساییە کە ١٨٩ هەستەوەری یارمەتدەری هەیە کە دەتوانێت وێنەی تیشکی هەر تەنێک بگرێت کە بکەوێتە سەر سیگناڵێکی کارەبایی لەگەڵ هەر هەستوەرێکیدا کە تیرەکەی ١٦ ملیمەترە.

دەشڵێت، کامێراکە گەورەترین هاوێنەی هەیە کە تیرەکەی مەترێک و ٥٧ سانتیمەترە.













گەلەری