سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری نوێی عێڕاق دەستبەکاربوو

AM:11:50:17/10/2022

3304 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف رەشید کاندیدی هەڵبژێردراوی یەکێتی و پارتی بە فەرمی بووە سەرۆک کۆماری عێراق و پۆستەکەی وەرگرت و رایگەیاند، هەموو هەوڵیک دەدات بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی دەستوور و یەکریزی و سەقامگیری عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەتیف رەشید کاندیدی هەڵبژێردراوی یەکێتی و پارتی بە فەرمی بووە سەرۆک کۆماری عێراق و وتاری دەستبەکاربوونی وەک پێنجەم سەرۆک کۆماری عێراق لەدوای ٢٠٠٣ـەوە پێشکەشکرد.

لەتیف رەشید لە وتارەکەیدا سوپاسی نوێنەرانی گەلی عێراقی لە پەرلەمانی عێراق کرد کە دەنگیان داوە بە پەسەندکردنی وەک سەرۆککۆمار و سوپاسی لایەنە سیاسیەکانیشی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، رێز لە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان و هەموو لایەنەکان دەگرێت کە هاوکار بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

باسی لەوەشکرد، هەموو قوربانییەکانی هیزە ئەمنییەکان بە پێشمەرگە و حەشدی شەعبییەوە بەرز دەنخێنن و هەوڵدەدەن حکومەتی نوێ لە ئاستی هیواکانی گەلدا بێت و داواکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی گەل جێبەجێبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵیک دەدات بۆ نزیککردەنەەی لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی دەستوور و یەکریزی و سەقامگیری عێراق.

لەتیف رەشید وتیشی، "دەبێتە بەشێک لە چارەسەری كێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچیوەی دەستوردا و هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان بە باشی بهێڵێتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات."

ئاماژەی بەوەشدا، لە وادەیەکی نزیکدا بەرنامەی کارەکانی وەک سەرۆک کۆمار بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش داوی ئەوەدیت، پاش ساڵێک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەتیف رەشید کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.













گەلەری