پێگەی تهلهسکۆپی عێراق رایگهیاند، رۆژی سێشهممه ٢٥ی ئەم مانگە نیمچە خۆرگیران لە عێراق روودهدات و ئهمه دوایین خۆرگیرانه که عێراق تا ساڵی ٢٠٢٧ بەخۆیەوە بیبینێت هاوکات، وەقفی سونی داوا لە موسوڵمانان دەکات بەشداری نوێژی خۆرگیران بکەن.
رۆژی سێی ئەم مانگە، پێگەی تەلسکۆبی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نیمچە خۆرگیرانێک لە رۆژی ٢٥ی مانگدا روودەدات، بەڵام نازاندرێت کە بە دیاریکراوی لە کام خولەکدا دەبێت چونکە دەکرێت کاتەکەی جیاواز بێت لە نێوان ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە.
لای خۆشیەوە، دوێنێ یەکشەممە
وەقفی سونی عێڕاق رایگەیاند، سێشەممەی داهاتوو نیمچە خۆرگیران لە عێراق روودەدات و
داوا لە هاوڵاتیان دەکات نوێژی خۆرگیران بکەن.
وەقفی سونی ئاماژەی بەوەشداوە،
داوا لە هاوڵاتیان دەکەن نوێژی خۆرگیران بکەن وەک جێبەجێکردنی سوونەتی پێغەمبەری ئیسلام
و راستەوخۆ بە تەنها چاو سەیری نەکەن.
پێگەی تەلسکۆبی عێڕاق باسی
لەوەشکردبوو، نیمچە خۆرگیرانەکە لە شاری بەغدا لە کاتژمێر ١:١٨ خولەکی دوای نیوەڕۆ
دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک بە روونی دەبیندرێت و کاتژمێر٣:٤٢ خولەک تەواو
دەبێت و ماوەکەی دوو کاتژمێر و ٢٤ خولەک دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، نیمچەخۆرگیرانەکە
لە ناوچەکانی ئەوروپا و باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا دەبیندرێت،
بەڵام زۆرترین رێژەی خۆرگیران لە سیبریا و روسیا دەبێت.
خۆرگیران کاتێک روودەدات کە
مانگ بە پێش جوڵەی خۆردا تێدەپەڕێت و بەشێکی دەگرێت، بۆیە پێی دەوترێت نیمچە خۆرگیران
و ئەگەر تەواوی خۆر بگرێت پێی دەوترێت خۆرگیرانی تەواو.
پێگەی تیلسکۆبی عێراق ئامۆژگاری
هاوڵاتیانی کرد، بەهیچ شێوەیەک راستەوخۆ سەیری رووداوەکە نەکەن بەتایبەت بە تەلەسکۆپ،
داواش دەکات فلتەری تایبەتی خۆر بەکاربهێنرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی چاوەکان.
هاوکات، گەردوونناسانی یەمەن
رایانگەیاند، رۆژی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە خۆرگیرانی تەواو دەبێت.
ل.ل