دەسەڵاتی یۆنان بڵاویکردەوە، ٩٢ کۆچبەری بە رووتی لەسەر سنورەکەی دۆزیووەتەوە، دوای ئەوەی ناچاربوون لە رووباری ئێڤرۆسبپەڕنەوە کە سنوری جیاکەرەوەی نێوان تورکیا و یۆنانە و ئەوەشیان بە کارێکی نامۆرڤانە ناوزەند کرد.
دوابەدوای راگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی یۆنانی لە دوێنێ یەکشەممەدا، ئاژانسی چاودێری سنوری ئەوروپا کە ناوی فرۆنتێکسە بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاندبوو، دەسەڵاتدارانی یۆنان ٩٢ کەسیان لە رۆژی هەینیدا رزگارکردووە.
لای خۆشیەوە، کۆمیساریای
باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
تویتەر، "نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە راپۆرت و وێنە شۆککەرەکانی
٩٢ کەس، کە دەوترێت لە سنووری وشکانی یۆنان و تورکیا دۆزراونەتەوە، کە رووتکراونەتەوە".
بۆلینا باکۆلا وتەبێژی
ئاژانسی فرۆنتێکسی چاودێری سنوری ئەوروپا دڵنیاییدا لە دۆزینەوەی کۆچبەرە
رووتەکان کە هەندێکیان برینی جەستەییان هەبووە.
یۆنان دەڵێت، "دەسەڵاتی تورکیا ئەو کەسانەی ناچارکردووە کە پۆشاکەکانیان
دابکەنن بەر لەوەی بەڕێیان بکات بەرەو سنوری وڵاتی یۆنان.
وەزیری پاراستنی هاوڵاتیانی
مەدەنی یۆنان تورکیای بە "قۆستنەوەی کۆچی نایاسایی" تۆمەتبار کرد، لە
کاتێکدا تورکیا رەتیکردەوە دەستی هەبێت لە مامەڵەی ناخۆش و بێڕێزی لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا.
ئیسماعیل کاتاکلی جێگری وەزیری
ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی داوای لە یۆنان کرد "یاری و فریودان"
رابگرێت.
بەرپرسێکی دیکەی یۆنان
وتویەتی، ژمارەی زۆری ئەو پەنابەرانە سوری و ئەفغانین و بە سێ هۆکاری گواستنەوەی
تورکیا گواستراونەتەوە سەر سنوری یۆنان."
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی
مانگی ئەیلولدا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی وتارێکیدا لە
نەتەوە یەکگرتووەکان، یۆنانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە رێگەی "سیاسەتە سەرکوتکەرەکانییەوە"
دەریای ئیجەی کردووە بە گۆڕستان.
هاوکات، رێکخراوی ناحکومی ماری
لیبرۆم لە لێدوانێکدا لەسەر رووداوەکە پێیوابوو کە "تاوانەکانی دژی مافی مرۆڤ
لە ناوچەی ئێڤرۆس رێکدەخرێن و رۆژانە لەلایەن تورکیا و یۆنانەوە ئەنجام دەدرێن.
ئەو رێکخراوە ناحکومییە وتوشیەتی،
کاتێک ئەندامانی حکومەتەکان لەبەردەم خەڵکدا لەسەر ئەم تاوانانە دەدوێن، تەنها
دەبنە هۆکاری خۆشکردنی ئاگرەکەی نێوان تورکیا و یۆنان.
ل.ل