PM:12:20:21/08/2021
11272 جار خوێندراوەتەوە
گەنجێکى ئەمەریکا ئاشکراى دەکات، نمایشکردنى یەکەم ڤیدیۆى لە تیک تۆک بووەتە هۆى ڕزگارکردنى ژیانى و دەرکەوتنى گرێیەکى شێرپەنجە لەجەستەیدا.
ئارۆ مانکیدی تەمەن 22 ساڵ کە دانیشتووی شاری سیاتلى ئەمەریکایە، باس لەوە دەکات، لەکاتێکدا ڤیدیۆیەکی خۆی پۆست کردووە، فۆڵۆوەرەکانی پرسیاری گەورەیی غودەیان کردووە و دەستبەجێ راوێژی بە پزیشکێکی ئەو بوارە کردووە و پێیان راگەیاندووە گرێیەکی شێرپەنجەی هەیە.
سوپاسی تیک تۆکيشی کرد کە ئاگاداریکردوەتەوە و نەیدەزانی کە دۆخی تەندروستی
باش نییە تا ئەو کاتەی فۆڵۆوەرەکان و ئەپەکە لەو ئاماژەیە ئاگاداریان کردووەتەوە.
ئارۆ رونیشیکردەوە لەدوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکی بۆ لابردنی گرێیەکەی
کردووە دۆخی تەندروستی بۆ بەکارهێنەرانی تیک تۆك خستوەتەڕوو.